به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆ پێنشەمە ڕێوڕەسمی پلاک کوتانی شاری سنە وەکوو شاری داهێنەری مۆسیقا بە بەشداری سەرۆکی بەرنامە و بووجەی وڵات، پارێزگاری کوردستان، نوێنەرانی پارلەمان و شارەدار و ژمارەیەکیتر لە بەرپرسان بەڕێوە چوو.
لە هەموو جیهان 30 شار وەکوو شاری داهێنەری مۆسیقا ناسراون کە سنەش یەکێک لەوانەیە کە لە لایەن یونێسکۆوە ئەم شانازیەی پێ بەخشرا.
لە هەموو جیهان 246 شار ناوی داهێنەرییان پێ بەخشراوە کە لە ئێران شارەکانی ئەسفەهان، ڕەشت، بەندەرعەباس و کوردستان لە ڕیزی ئەو شارانە دان و سنە وەکوو شاری داهێنەری مۆسیقا ناسراوە.